راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە فەرەنسا ئامانجێکی نوێی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکەن.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە ھەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کە یانەی پاریس سانجێرمان ئامانجێکی گرنگی بارسێلۆنا خستۆتە نێو پلانەکانی و ئامادەیە لە گواستنەوەی ھاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی.
بەپێی رۆژنامەکە، پاریس سانجێرمان ئارەزووی ئەوە دەکات، لیڤاندۆفسکی وەک ھێرشبەرێکی سەرە ڕم بکاتە یاریزانی یانەکە و راوێژکاریی یانە فەڕەنسییەکە بەجددی بیرۆکی گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیەی بایرن لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکە باس کردووە.
لیکیپ نەیشاردووە، گواستنەوەی لیڤا شوێنی ئیکاردی بەرێژەیەکی زۆر و نێیمار بەرێژەیەکی کەمتر لەق دەکات.
ئەمەو، لەئەگەری ھاتنەدی ئەم گواستنەوەیە، ئەوە، ئەوە لیڤا لەپاڵ ھەر یەکە لە، مێسی و مباپێ و نێیمار یاریی دەکات.