دوایین ھەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە زێدان ئەرکی راھێنەرایەتی پاریس سانجێرمان و ھەڵبژاردەی فەرەنسا وەردەگرێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە زێدانی فەرەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەیشتۆتە رێککەوتن.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، زێدان بۆ ماوەی سێ وەرز ئەرکی راھێنەرایەتی یانە پاریسییەکە وەردەگرێت، بەڵام لەدوای مۆندیال ئەگەر ئەفسانەکەی پێشووی کەڵەشێرەکان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا داوای لێکرا ببێتە راھێنەری ھەڵبژاردەکەیان، ئەوە دەستبەرداری یانە پاریسییەکە دەبێت و ئەرکە نوێیەکەی وەردەگرێت.
مۆندۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زێدان و سانجێرمان لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتوون،تەنانەت لە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکە بە فەرمی رادەگەیەندرێت.