راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئینگلتەرا ئاشکرای دەکەن کە یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەل ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا گەیشتە رێککەوتن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەوەی خستەروو کە فرانکی دی یۆنگ رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو یاریی بۆ مان یونایتد بکات.
بەپێی رۆژنامەکە، سەرەرای بوونی رێککەوتن نێوان یاریزانە ھۆڵەندییەکە و مانچێستەر یونایتد، بەڵام ھەردوو یانە بەشێوەیەکی فەرمی رێکنەکەوتوون، ئەگەرچی ئامانجی یەکەمی شەیتانە سورەکانە.
رۆژنامەکە بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تێچووی گواستنەوەی دی یۆنگ 77 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دی یۆنگی 25 ساڵان لە ساڵی 2019ـەوە لە ئەیاکسەوە گواستراوەتەوە بارسێلۆنا.