سێرخیۆ رامۆس هەموو شتێکی ئاشکرا کرد بابەتەکەی یەکلا کردەوە

سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ریال مەدرید لە یاریی دوێنێ شەو بەرامبەر ئەجاکس لە خولەکی کۆتایی کارتێکی زەردی وەرگرت ئەم کارتە زەردەش بەس بوو بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە یاریی داهاتووی یانەکەی بێ بەش بکات بە هۆی کەلەکە بوونی کارتە زەردەکان

بەڵام دوای یارییەکە لە زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشیەکان وا بڵاو کراوە ئەم کارتە زەردە بە ئەنقەست بووە، چونکە ئەنجامی یاریەکە لە بەرژەوەندی ریال مەدرید بووە بۆیە ویستی لە یاریی داهاتوو بەشداری نەکات، بەڵام رامۆس لە تویتەر بە تویتێک سەرەجەم ئەم دەنگۆیانەی رەت کردەوە گوتی، دەمەوێت رونکردنەوەیەک بدەم، ئەم کارتە زەردە زیاتر لە هەموو شتێک ئازاریدام، من بە ئەنقەست ئەو کارتە زەردەم وەر نەگرتووە، ئەگەر بمویستایە پێشتر بەرامبەر رۆما ئەنجامم دەدا لە قۆناخی گروپەکان، لە یاریی داهاتووی یانەکە لە نێو هاندەران من هانی یەنەکەم دەدەم بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart