حوزه‌یران 28, 2022 12:24 PM

هۆکاری رۆیشتنی دی ماریا لەپاریس سانجێرمان ئاشکرا بوو

ئەنخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان، بێدەنگی شکاند و هۆکاری رۆیشتنی لەیانە فەڕەنسییەکە دەخاتەروو.

لەئێستادا ناوی دی ماریا بەیانەکانی یوڤێنتۆس و بارسێلۆناوە لکاوە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بژاردەی خۆی لەنێوانیاندا بکات.

ئەنخێل بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هۆکاری رۆیشتنی لەیانە پاریسیەکە دەخاتەروو و ئاماژە بەوە دەدات” بەهۆی ریال مەدریدەوە گرێەستەکەی نوێنەکراوەتەوە”.

دیماریا دەڵێت: ریال مەدرید هۆکاری دوورخرانەوەم بوو لە پاریس سانجێرمان، چونکە نزیکبووم تا ساڵێکی زیاتر لە پاریس بمێنمەوە، بەڵام دوای شکستەکەمان بەرامبەر ریال مەدرید ئەم هەوڵە پووچەڵ بووەوە.”

ئەو ئەستێەرەی تانگۆ دەشڵێت:” دوای من نۆرەی چەند یاریزانێکی دیکەیە، کە لەیانەکە دەربەدەر دەبن.”

مەبەستی دیماریا ئەوەیە، کە شکستی پاریس لەقۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ بووە هۆکاری ئەوەی کە کارگێڕی یانەکە بیر لەگۆڕینی تیپەکەیان بکەنەوە.

دیماریا، هاوینی 2016 بەبڕی 63 ملیۆن یۆرۆ لەریزی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بەپاریس سانجێرمان کردووە، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە دوماهی هات.

ئەنخێل، دوای شەش وەرز یاریی کردن لەیانەکەی پایتەخت، گرێبەستەکەی نوێنەکرایەوە و ریزی پاریسی جێهێشت، لەم وەرزە بەشداری 31 یاریی بەدرێسی پاریس ئەنجامداوە و 5 گۆڵ و 9 ئاسیستی تۆمارکردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌