تا ئێستا بابەتی مانەوە کلیان مباپێ لە ریزی پاریس سانجێرمان دەنگۆی جیاوازی درووستکردووە دەربارەی ئەو پاڵنەرانەی ببونە ھۆکاری پەیوەندی نەکردن بە یانەی ریال مەدرید.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رۆڵی سەرەکی لە مانەوەی مباپێ ھەبوو.
لەبارەی مباپێ و بەپێی رۆژنامەکە ماکرۆن لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی ناوبراو گووتی” ئەمە راستە، قسەم لەگەڵ مباپێ کرد بەر لەوەی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات”
ماکرۆن ئەوەشی ئاشکرا کرد” بەشێوەیەکی نا فەرمی قسەم لەگەڵ مباپێ کردووە، پێموایە من وەک سەرۆکی وڵات ئەرکە لەسەرم بەرگری لە وڵاتەکەم بکەم و بەرژەوەندی نیشتیمان بە گرنگ وەربگرم، ئەگەر چی یەکەم جارە ئەم کارە بکەم کە بە پێویستی بزانم”
لەلایەکی دیکەوە، پێگەی وەرزشی گۆڵ ئاماژەی بەوەدا کە ماکرۆن داوای لە مباپێ کرد تا ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریش بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی باش بۆ نەوەکانی داھاتوو.