حوزه‌یران 28, 2022 11:19 AIM:

دیماریا خیانەت لەریال مەدرید دەکات

پێگە هەواڵییە نزیکەکانی یانەی بارسێلۆنا، هەواڵێکی شۆکهێنەر لەبارەی ئایندەی ئەنخێل دی ماریا ئەستێرەی پێشووی یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید بڵاودەکەنەوە.

دیماریا، دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی لیگ وەن، ماڵئاوایی لەهاندەرانی پارک دی فرانس کرد، بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

دیماریا، هاوینی 2016 بەبڕی 63 ملیۆن یۆرۆ لەریزی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بەپاریس سانجێرمان کردووە، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە دوماهی هات.

ناوی ئەم ناوەڕاستکارە ئارجێنتینییە بەیانەی یوڤێنتۆس ـەوە دەلکێندرا، ئەمما ئەمڕۆ لەهەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا ئاراستەی یاریزانەکە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا گۆڕا.

ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی پشتراستی ئەم بابەتە دەکاتەوە و دەڵێت،” یاریزانە ئارجێنتیناییەکە لای باشترە لەریزی بارسێلۆنا یاریی بکات، لەوەی رووبکاتە سێریا ئەی ئیتاڵیا.

ئەم هەوڵانەی یانە کەتەلۆنییەکە دوای بێهیوابوونیان دێت لەگواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤا ـی ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی.

دیماریا ـی 34 ساڵان پێشتووتر یاریی بۆ یانەی ریال مەدرید رکابەرە مێژووییەکەی کردووە هەر لەوێ درەوشایەوە، لەئەگەری پەیوەندیکردن بەریزی بارسا ئەوا دەچێتە ریزی ئەو یاریزانانەی کە بەخیانەتکاری مێژوویی دێنە هەژمارکردن، وەک فیگو، ئینریکی، رۆناڵدۆی بڕازیلی و ساموێل ئیتۆ … چەندانی دیکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌