پێگە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئێریک تین هاگ راهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد، ئەستێرەیەکی تۆپی پێی عێراق دەگوازێتەوە ریزی تیپی یەکەمی یانەکە.
پێگەی ”پۆرتاڵ فوتبۆڵ نیوس“، ئاماژەی بەوەداوە تین هاگ بریاریداوە ژمارەیەک لاوی یانەکە لەتپی دووهەمەوە بۆ تیپی یەکەم سەر بخات و لەپلانی داهاتووی خۆی جێگەیان بکاتەوە و پشتیان پێببەستێت، لەنێویشیاندا ئەستێرەیەکی تۆپی پێی عێراقی تێدایە.
پۆرتاڵ فوتبۆڵ نیوس، ئاماژەی بەوەداوە لەنێو یاریزانەکاندا ناوی زیدان ئیقبال، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراقی هەیە. وەرزی ئایندە ئیقبال لەپاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی دەکات.
ئیقبال، لەباوکێکی پاکستانی و دایکێکی عێراقییە. پێشووتر لەپێناو یاریی کردن بۆ هەڵبژاردەی عێراق رەتیکردەوە یاریی بۆ ئینگڵاند بکات.
زیدان، ئەم وەرزە لەچەند یارییەکی مانچێستەر یونایتد بەشداری کرد و لەگەڵ تیپی لاوانی یانەکەش ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پێگە هەواڵییە، وەرزی ئاینده لەپاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەشق و راهێنان ئەنجامدەدات و یاریی دەکات.
زیدان ئیقبال
سەرچاوه:
Ten Hag dá aval e Manchester United promove revelações da base ao profissional