حوزه‌یران 28, 2022 11:32 AIM:

سەڵاح پەیوەندی بەبارسێلۆنا دەکات

پێگەکانی بەریتانیا لەهەواڵەکانی ئەمڕۆیاندا باس لەوە دەکەن، کەیانەی بارسێلۆنا لەپلانیدایە تواناکانی محەمەد سەڵاح دەستەبەر بکات.

پێگەی میڕەڕ، لەراپۆرتە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە داوە ئەستێرە میسڕییەکە کەوتووەتە ژێر رادارەکانی یانەی بارسێلۆنا، بەنیازن دۆخی ناڕێکی یاریزانەکە لەگەڵ لیڤەرپووڵ بقۆزنەوە و مۆ پەلکێشی ریزی یانە کەتەلۆنیەکە بکەن.

سەڵاح، وەرزی 2017-2018 لەبەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ لەرۆماوە روویکردە لیڤەرپووڵ، لەئێستادا نرخی فیرعەونە 29 ساڵانەکە بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ بەرز بوەتەوە و ساڵی 2023 گرێبەستەکەی تەواو دەبێت.

میڕەڕ، هێمای بۆ ئەوەکردووە سەڵاح داوای مووچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند لەلیڤەرپووڵ دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لەوەش نیگەرانە کە تائێستا بەرپرسانی سوورپۆشەکانی شاری لیڤەرپووڵ، هیچ هەنگاوێکیان بو تازەکردنەوەی گرێبەستی مۆ نەناوە، ماوەیەک لەمەوبەریش سەڵاح هەڕەشەی ئەوەیکرد، کە ئەگەر گرێبەستەکەی تازە نەکەنەوە ئەوا روودەکاتە یانەیەکی رکابەری لیڤەرپووڵ لەپرێمەرلیگ.

ئەو پێگەیە پشتراستیشی دەکاتەوە کە ئەگەر لیڤەرپووڵ، مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەندیش بداتە سەڵاح ئەوا دەبێتە دووەم یاریزان لەخولەکە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کیڤن دی بروین کە زۆرترین مووچەی پێبدرێت.

میڕەڕ لەدرێژەی زانیارییەکانیدا نەیشاردۆتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە سەڵاح بگوازێتەوە ریزی یانەکە، بەڵام دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ، واتە هاوینی 2023.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌