ماوەی چەند رۆژێکە جیابونەوەی جێرارد پیکێ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا و شاکیرا گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی، بوەتە باسی گەرمی پێگە هەواڵییەکانی جیهان.
پێگەی ”گۆڵ“، وردەکارییەکان دەخاتە روو، باسی ئەو هۆکارەی کردووە، کە بوەتە مایەی ترازانی شاکیرا و پیکێ، کە دوای ماوەیەکی درێژ لەپەیوەندی سۆزداری هاوسەرگیریان نەکرد.
هەر ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتراستی جودا بوونەوەیان لەیەکتری کرد و گوتیان:” بەداوای لێبوردنەوە ئەوە دووپات دەکەینەوە، کە ئێمە لە یەکتر جیابووینەوە، ئەمەش لە پێناو منداڵەکانمان، چونکە ئەوان لە سەرووی ھەموو شتێکەوە دێن، ھیوادارین تایبەتەندییەکانمان بپارێزن، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان”.
خانمه گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییەکە شاکیرا، بڕیاریدا ئەو مشتومڕە بەتەواوی یەکلایی بکاتەوە، سەبارەت بەو هەواڵەی کە لەم دواییانەدا بڵاوبووەوە لەبارەی بە جیابوونەوەی لە جیرارد پیکێ ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی لە بەیاننامەیەکی فەرمی هەردوو لایەن جیابوونەوەی خۆی لە پیکێ راگەیاند.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆر هەواڵ بڵاوبوونەتەوە، جیابوونەوەی خانمە بەرەچەڵەک کۆڵۆمبییەکە لە پیکێ پشتڕاست دەکەنەوە، جیابونەوەکەش بەهۆی خیانەتی ئەم دووەمیان بووە لەشاکیرا.
راپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو یاریزانە دوای جیابوونەوە لە شوقەکەی خۆی بەتەنیا دەژی، لەگەڵ شاکیرا شوێنی نیشتەجێبوونی بەجێهێشتووە، بەهۆی ترازانیان لەیەکتریەوە.
ئەو گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییە لە رێگەی دەزگای میدیاییەکانییەوە، جیابوونەوەی فەرمی خۆی لە پیکێ ئاشکرا کرد، کە دەرگای بەڕووی هەموو قسە و باسەکاندا داخستووە .
پێگەی”ئێل پیریۆدیکۆ“، پشتڕاستی کردەوە کە هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی ئەو جووتە لە یەکتر ئەوەیە کە شاکیرا بۆی دەرکەوتووە کە پیکێ لەگەڵ خانمێک ناپاکی لێدەکات.
پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە رەنگە نوێترین گۆرانییەکانی ئەو گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییە بە تایبەتی ئاراستەی یاریزانەکەی بارسێلۆنا بکرێت، هەروەها پەیامێکی شاراوەی هەیە بۆی، کە تۆمەتباری دەکات بە ناپاکی.