حوزه‌یران 28, 2022 11:35 AIM:

ماوریسۆ پۆچێتینۆ لە راهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان دوور دەخرێتەوە

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە فەرەنسا ھەواڵێکی بەپەلە دەربارەی چارەنووسی پۆچێتینیۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بڵاوکردەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای کرد، کە یانەی پاریس سانجێرمان لە رۆژانی داھاتوو بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی پۆچێتینیۆ دەدەن.

ئەم رۆژنامەنووسە ئەوەی خستەروو، کە یانە فەرەنسییەکە پێویستی بە کۆبوونەوەیەکی ترە بۆ ئەوەی بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی بدەن.

ئەم ھەواڵە لەکاتێکدایە،رۆژنامەکان چەند رۆژێک بەر لە ئێستا باسیان لە جێگرەوەی پۆچێتینیۆ دەکرد و بەھێزترین پالێوراویش زێنەدین زێدانی ئەفسانی پێشووی فەرەنسییە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌