حوزه‌یران 28, 2022 11:41 AIM:

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: مانچێستەر یونایتد دەگەڕێنینەوە شەوێنی راستەقینەی خۆی

کریسیتانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالییەکەی یانەی مانچێستەر یونایتد، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد ئەنجامداوە و کۆمەڵێک وردەکاری گرنگ لەبارەی ژیانی خۆی دەخاتەروو.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە كۆتایی وەرزی یەكەمی خۆیدا دوای گەڕانەوەی بۆ یانەكە سوپاسی هاندەرانی یانەی مانچێستەر یونایتدی كرد و بەڵێنی پێدان بەم نزیكانە بگەڕێنەوە بۆ بردنەوەی نازناوەكان.
رۆناڵدۆ، وەک هەمیشە درەوشایەوە، سەرەڕای خراپی وەرزی یونایتد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 24 گۆڵی تۆمارکرد، ئەمە جگە لەوەی چەندین خەڵاتی تاکەکەسیی بەدەستهێناوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ پێگەی یانەکەی، دۆن سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ پشتگیری و هاندانی هاندەران بۆی لە یەکەم یاریی گەڕانەوەیەوە، ئاماژەی بەوەدا کە هەستی بە هەندێک گرژی دەکرد پێش ئەوەی رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد بێتەوە لە ئۆڵدترافۆرد لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، کە بە بردنەوەی 4 گۆڵ کۆتایی هات بۆ 1 بەسوودی شەیتانە سوورەکان و رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد.
رۆناڵدۆ گوتی: دەمەوێت بڵێم هاندەرانمان زۆر نایاب بوون، تەنانەت کاتێک دۆڕاویت هاندەران هەر پشتگیریت دەکەن و لە پاڵتدا وەستاون. لە دڵمدا شوێنێکی هەمیشەیی بۆ هاندەران هەیە، پێویستە هەمووان رێزیان لێبگرن و قەدریان بزانن، چونکە هەرگیز لە هاندان و پشتگیریکردنی تیپەکە نەوەستاون.”

لەڕووی ژمارە و دەستکەوتی تاکەکەسیەوە، رۆناڵدۆ تەنها هەفتەیەک دوای گواستنەوەی بۆ یونایتد ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی نێودەوڵەتی تۆمارکرد، هەروەها ئەو گۆڵکەری مێژووییە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، 115 گۆڵی بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا خاوەنی درێسی ژمارە 7 سەردانی ئارسناڵی کرد و گەیشتە 800هەمین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیدا، پێش ئەوەی رووبەڕووی تۆتنهام ببێتەوە، کە تیایدا هاتریکی تۆمارکرد، رۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری مێژوویی بۆ هەڵبژاردەکان لە یارییە فەرمییەکان، لە یارییە فەرمییەکاندا ریکۆردی جۆزێف بیکان ـی تێپەڕاند.
لای خۆیەوە رۆناڵدۆ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی زیادكردنی نازناوی زیاترە بۆ خەزێنەی مان یونایتد، دوای ئەوەی لە ماوەی یەكەم قۆناغی لەگەڵ یانەكەدا لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 لە چەند بۆنەیەكدا بەشداری لە سەرکەوتنی یانەكەدا كردووە و رۆڵی لەدەسکەوتەکان هەبووە.

دۆن مادێرا، لەبارەی شکاندنی ریکۆردەکان دەڵێت: من بەدوای ریکۆردەکان ناکەوم، بەڵکو ریکۆردەکان بەرەو رووی من دێن.”
پاشا مێژووییەکەی یانەی مانچستەر یونایتد زیاتر دەڵێت: ئاواتم ئەوەیە بەردەوام بم لە کارکردن و خولیای تۆپی پێ بهێڵمەوە و بێگومان یارمەتییەکی زۆرم لە مانچستەر یونایتد و هاوڕێکانم وەردەگرم بۆیە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە یارمەتیم دەدەن.
دۆن نایشارێتەوە: هەمیشە دڵخۆشم بە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ ئەم یانەیە، هێندەی تر دڵخۆشم کاتێک هاتریک تۆمار دەکەم، بەڵام گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە هەوڵبدەم بۆ بردنەوەی یارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان، هەروەها دڵنیام مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ئاسایی خۆی، هەندێک جار ماوەیەکی دەوێت، هەروەها باوەڕم بە توانای یانەکە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌