رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات، کە کلیان مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی، بەمەبەستی رۆشتنیان، لیستێکی رەشی پێکھاتوو لە 14 یاریزان پێشکەش بە دەستەی کارگێری پاریس سانجێرمان کرد.
بەپێی رۆژنامەکە، مباپێ، ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ لەسەروی لیستەکە دانا بۆ ئەوەی ریزی یانەکە جێبێڵێت، ھاوکات رۆژنامەکە بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراودا ئاشکرای کرد کە نێیمار داسێلڤا ناوی لە لیستەکەدا نوسراوە و داوای دەستبەرداربوونی دەکات.
مۆندۆ ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانە ئاشکرا کرد کە مباپێ داوای رۆشتنیان دەکات کە پێکدێت لە، ( سێرجیۆ ریک، ئیکاردی،ئاندێر ھێرێرا،کولین داگابا،ئیدریسا،خوان بێرنات،بابلۆ سارابیا،دراکسلەر،کۆرزاوا،باریدیس، پێرێرا و تیۆ کێرێر)
مباپێ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، دەسەڵاتی ئەوەی پێدرا رۆڵی لە دەستبەرداربوون لە یاریزانانانی یانەکەی ھەبێت.