راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا پشتڕاستیان کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، گواستنەوەی خاوەندارێتی میلان لە سندوقی ئیلییتی ئەمریکی بۆ گروپی ئەمریکی رێد بێرد”باڵندەی سوور”.
بەپێی رۆژنامەی ئیتاڵی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت و سپۆرت میدیاسێت، جێری کاردیناڵ، سەرۆکی کۆمپانیای رێد بێرد، پێشتر گرێبەستی فرۆشتنیان واژۆکردووە.
سەرچاوە ئیتاڵیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە میلان بە فەرمی رێککەوتنەکە رادەگەیەنێت، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا یان سبەی .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گرێبەستانەی ئەم بەیانییە واژۆکراون، زۆرینەی پشکەکانی میلان بە “بێردی سوور” دەدەن بە بڕی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا سندوقی ئیلییۆت پشکێکی کەمینە لە کۆمپانیای رۆسۆنێری دەمێنێتەوە.
پێشتر راپۆرتهكان باسیان لهوهكردووه، كه گروپی باڵنده سوورهكان 70%ی پشكهكانی میلان دەگرێتەخۆ، لهبهرامبهردا 30% له بهرژهوهندی ئیلییۆت دەمێنێتەوە.
رۆسۆنێری وەرزی رابردوو نازناوی خولی ئیتاڵی بردەوە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە دوای 11 ساڵ.