حوزه‌یران 28, 2022 11:33 AIM:

باشترینەکانی چامپیۆنزلیگ دیاریی کران

ریال مەدرید بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بۆ چواردەهەمین جار لەمێژوویدا و کۆنتڕۆڵی خەڵاتە تاکەکەسییەکانیشی کرد.

پێگەی فەرمی”یوێفا“ باشترینەکانی چامپیۆنزلیگی راگەیاند، پێکهاتەی نموونەیی پاڵەوانێتییەکە بەم شێوەیە بوو.

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا

بەرگریکاران: رۆبێرتسۆن، ڤاندایک، رۆدیگێر، ئارنۆڵد.

هێڵی ناوەڕاست: دی بروین، فابینهۆ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبەر: مباپێ، ڤینیسیۆس، بێنزیما

یوێفا، باشترینەکانیشی دیاریکردووە ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خولەکەی پێدرا، ڤینی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بە 6 ئاسیست پێشەنگی لیستەکەی گرت، 4 گۆڵی تۆمارکرد کە یەکێکیان لەیاریی فایناڵ دژی لیڤەرپووڵ بوو.

کەریم بێنزیما، بەهێزترین بەربژێری باڵۆن دۆر، وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.

کەریم لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 15 گۆڵی تۆمارکرد بووە گۆڵکار و 2 ئاسیستیشی هەبوو.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌