حوزه‌یران 28, 2022 11:32 AIM:

نێیمار نھێنی دەرنەکەوتنی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد


نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی برازیلی ھۆکاری دەرنەکەوتنی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەستێرەکەی سیلیساو ئەوەی خستەروو، کە مێسی بەھۆی رانەھاتنی لەگەڵ کەشی پاریس و گۆڕیبی زمان و رانەھاتن خێزانەکەی، نەیتوانی ھاوشێوەی ئەو کاتانەی کە لەگەڵ بارسێلۆنا دابوو دەربکەوێت کە تێیدا ماوەی 20 ساڵ بەردەوام بوو.

نێیمار ھۆکارێکی دیکەی خستەروو لەبارەی نەدرەوشانەوەی لیۆ بۆ رۆژنامەکە ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا یانەی پاریس سانجێرمان لە شێوازیی یاریکردنی مێسی نەگەیشتووە و تەنانەت یاریزانەکانیش لێی تێنەگەیشتوون ، بۆیە ئەستێرەکەی تانگۆ پێویستی بە کاتی زیاترە تاکو وەک سەردەمی یارییکردنی لە بلاوگرانا دەربکەوێت.

مێسی لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەکانی پاریس سانجێرمان تەنھا 11 گۆڵی تۆمارکرد کە ئەمە کەمترینە لەو کاتەی لە وەرزی 2005-2006 لەگەڵ بارسێلۆنا دەرکەوت .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌