لەدواییدا ئەو یانەیە ئاشکرا بوو کە عوسمان دێمبێلی لە وەرزی داھاتوو یاریی بۆ دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات کە دێمبێلی بۆ وەرزی داھاتوو یاریی بۆ بارسێلۆنا ناکاتەوە و یانەکە جێدێڵت و روو لە پرێمەرلیگ دەکات.
مۆندۆ ئەوەی خستەروو کە دێمبێلی لەگەل یانەی چێڵسی رێککەوتووە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو یاریی بۆ بکات.
لە ئەگەری پەیوەندیکردنی دێمبێلی بە چێڵسی ئەوە جارێکیتر لەژێر سەرپەرشتی توخێلی راھێنەر یاریی ئەکاتەوە.