ھەواڵەکانی رۆیشتنی مانێ بۆ بایرن میونشن رووی لە زیادبوونە و رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە ھەردوولا لەسەر گرێبەستەکەی نێوانیان رێککەوتوون.
رۆژنامەی لیکیپی فرەنسی ئاشکرای دەکات کە بایرن میونشن لەگەڵ سادیۆ مانێ رێککەوتووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی یاریزانانی داھاتوو پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
بەپێی رۆژنامەکە، مانێ بۆ ماوەی 3 ساڵ گرێبەست لەگەڵ بایرن میونشن دەکات و بڕی گرێبەستەکەشی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دوێنێ لە رۆژنامەکان ئەوە بڵاوکرایەوە کە مانێ ئارەزووی ئەوە دەکات چامپیۆنزلی لەگەڵ لیڤەرپوول بەدەست بھێنێت و ئینجا یانەکەی بەجێبێڵی.