رۆژنامەی بێڵدی ئەلمانی یانەی داھاتووی سادیۆ مانێی سەنیگالی ئاشکرا دەکات.
بەپێی رۆژنامەکە، مانێ پلانی داڕشتووە یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا تاقیبکاتەوە و ئەمەش دوای کۆتاییھاتنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیاریی کۆتایی لەمبارەیەوە دەدات.
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئەوەی خستەروو، کە مانێ ئارەزووی ئەوە دەکات یاریی بۆ بایرن میونشن بکات و بیکاتە وێستگەی داھاتووی خۆی.
مانێ ماوەی شەش ساڵە یاریی بۆ لیڤەرپوول دەکات و دەیەوێت بەبردنەوەی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی لە رێدز بکات.