ھەمان سیناریۆی رەت کردنەوەی ریال مەدرید لەلایەن مباپێ دووبارە بووەتەوە و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی فرەنسی ھەمان کاریی کردەوە.
محەمەد ئەلکەعبی رۆژنامەنووسی قەتەری ئەوەی ئاشکرا کرد کە یانەی پاریس سانجێرمان سەرکەوتووبو لە رازیکردنی ئۆرلین چوامینی ناوەراستکاری مۆناکۆ بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.
ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە، بەپێی رۆژنامەکان ئاشکرای دەکەن کە یاریزانی ناوبراو رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەپێی قسەی ئەم رۆژنامەنووسە کە یاریزانە فرەنسییەکە لە چوونی بۆ ریال مەدرید پاشگەز بۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پێگەی RMC ئاشکرای دەکات بەھاتنە سەر ھێلی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ چوامینی تەگەری لەبەردم گواستنەوەی بۆ مێرێنگی درووستکردووە، ئەمەش ھۆکارێک دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی.