راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئەڵمانیا ئاشکرای دەکەن کە یانەی ریال مەدرید جێگرەوەی مباپێی یەکلایی کردەوە.
بەپێی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، دوای شکستھێنانی گواستنەوەی مباپێ بۆ ریال مەدرید، لە ئێستادا یانەکە یەکەم ئامانجی خۆی دیاریکرد.
بەپێی رۆژنامەکە، ریال مەدرید سێرجی گنابری ئەستێرەی ئەڵمانیا و بایرن میونشن دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە یانەکە و لاپەڕەی مباپێ ھەڵببداتەوە.
گنابری تەمەن 26 ساڵان جگە لە بایرن میونشن کە لەئێستادا یاریی بۆ دەکات، پێشووتریش لەگەڵ ھۆفێنھایم و فێردەربرێمن و وێست برۆمیچ و ئارسێناڵ یاریی کردووە.