حوزه‌یران 28, 2022 1:10 PM

وادەی ئاشکراکردنی براوەی باڵۆن دۆر بڵاوکرایەوە

گۆڤاری ”فرانس فوتبۆڵ“، کە دابەشکەری خەڵاتی تۆپی زێڕی ”باڵۆن دۆر“ـی تایبەت بەباشترین یاریزانی ساڵانەیە، وادەی پێدانی خەڵاتی ئەمساڵی دیاریکرد.

فرانس فوتبۆڵ، ئاماژه بەوەدەدات” رۆژی 12 ـی ئۆگێست “ئاب”، ناوی پاڵێوراوانی ئەم خەڵاتە دێنە ئاشکرا کردن.

ئەم پێگە فەڕەنسییە روونیشکردوەتەوە، لە 17ـی ئۆکتۆبەر ”تشرینی یەکەم“، براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2022 ئاشکرا دەکرێت و خەڵاتەکەی پێدەدرێت.

جێی هێما بۆکردنە، کە ئەمساڵ فرانس فوتبۆڵ بەهۆی یارییەکانی جامی جیهانییەوە مانگێک چاڵاکییەکەی هێناوەتە پێش، دیارترین بەربژێرەکانیش بۆ خەڵاتی ئەمجارە، کەریم بێنزیما، محەمەد سەڵاح، کێلیان مباپێ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکین.

گۆڤارەکە لە 1956ـەوە باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتدەکات، بەڵام ساڵی 2020 بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵاتەکەی دابەش نەکرد، کە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەو هۆیەوە نیگەرانی خۆیان راگەیاند، لەکاتێکدا ئەوان پێیان وابوو، لیڤاندۆڤسکی شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکەبوو، ساڵی 2021 لیۆ مێسی خەڵاتەکەی بۆ جاری شەشەم لەمێژوویدا وەرگرت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌