حوزه‌یران 28, 2022 11:17 AIM:

ریال مەدرید شەش یاریزانی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات

دوای بێهیوابوون لەگرێبەستکردن لەگەڵ کێلیان مباپێ، لەئێستادا ریال مەدرید پلانی بۆ ژمارەیەک یاریزانی دیکە داناوە.

پێگەی ”گۆڵ“ ئاماژەی بەناوی یاریزانەکان کردووە، کە پێرێز ئومێدی گواستنەوەی لەسەریان هەڵچنیوە.

بەگوێرەی ”گۆڵ“ بێت، هەریەک لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و سێرجی گنابری  لەبایرن میونشن و سادیۆ مانێ و محەمەد سەڵاح لەلیڤەرپووڵ، بێرناردۆ سێلڤا لەمانچێستەر سیتی، چوامینی لەمۆناکۆ.

ئەم پێگەیه نەیشاردۆتەوە، کە ئالابای بەرگریکاری مێرەنگێ لەهەوڵدایە سێرجی گنابری رازی بکات بەوەی رووبکاتە ریزی یانەی شاهانە، بەڵام نرخەکەی بوەتە لەمپەر کە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

لەبارەی لیڤاندۆڤسکی، باڕسێلۆنا نزیکترین کڕیارە لەیانەکە، لیڤا وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ بایرن ماوە و یانەکەی نایەوێ لەئێستاوە دەستبەرداری بێت.

لەبارەی محەمەد سەڵاح و مانێ، ئەوان دوو ئەستێرەی گرنگی لیڤەرپووڵ ـن قوورسە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە بەئاسانی دەستبەرداری تواناکانیان بن.

بێرناردۆ سێلڤا، تا رادەیەک بەدەستهێنانی ئاسانترە، چونکە مانچێستەر سیتی خواستی دەستبەرداربوونی لەیاریزانەکەی هەیە.

ئەوەی لەبارەی ناوەڕاستکاری لاو چوامینی دەگوترێ، یاریزانە فەڕەنسییەکە گرێبەستی پی ئێس جی رەتکردۆتەوە و دەیەوێ لەنێوان لیڤەرپووڵ و ریال مەدرید یەکێکیان هەڵبژێرێت، کە بەئەگەری زۆرە یانە مەدریدییەکە دەبێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌