تشرینی دووه‌م 17, 2019 4:28 PM

4 ئەفسانەی تۆپی پێ لە ڕاهێنەرایەتیدا شكستیان هێنا

چەند ئەفسانەیەكی مێژووی تۆپی پێ ناوی خۆیان بە جوانترین و گەورەترین شێواز نوسییەوە لە مێژووی تۆپی پێدا’ بەڵام كە پیشەكەیان گۆڕا بۆ ڕاهێنەرایەتی شكستیان هێنا

ژمارەیەكی كەمی یاریزانە ئەفسانەكان توانیویانە لە ڕاهێنەرایەتیش سەركەوتوو بن كە گرنگترینیان  یۆهان كڕۆیف و زەینەدین زیدانە كە توانیویانە وەك یاریزان و ڕاهێنەریش مێژوو بنوسنەوە و لە هەردوو پیشەكەدا چەندین نازناو و ژمارەی پێوانەییان تۆمار كردووە

 

دیگۆ ئەرماندۆ ماردۆنای مەزن

مارادۆنا ئەگەر باشترینی مێژوو نەبێت ئەوا یەكێكە لە باشترینەكانی مێژوو،لە دوای وازهێنانی لە یاری كردن ئەركی ڕاهێنەرایەتی 6 تیپی پێ سپێردراوە بەڵام هیچ  نازناو و جامێكی لەگەڵ هیچیان بەدەست نەهێناوە

 

كلارنس سیدۆرف

سیدۆرف یەكێكە لە یاریزانە هەرە گەورەكانی هۆڵەندا و میلانكە خاوەنی چەندین نازناوی گەورەی وەك چامپیۆنسلیگە،ڕاهێنەرایەتی میلان و شنزنی چینی و دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی كردوە و لە سەرجەمیان شكستی هێناوە،ئێستاش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كامیرۆنە

 

تێری هێنری

ئاسكە ڕەشەكە یەكێك لە باشترین هێرشبەرەكانی مێژوو كە خاوەنی چەندین نازنا و جامی گەورەی وەك مۆندیال و یۆرۆ و پرێمەرلیگە،ئەركی ڕاهێنەرایەتی مۆناكۆی فەڕەنسی گرتە ئەستۆ بەڵام لە كۆی 20 یاریدا تەنها چوار یاری  براوە بوو بۆیە دوور خرایەوە لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانە فەڕەنسیەكە

 

گاری نیڤڵ

گاری نیڤڵ یەكێكە لە بەرگریكارە دیار و چاكەكانی مێژووی پرێمەرلیگ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا،هەروەها یەكێكە لە هەرە ڕەخنەگر و شیكەرەوە بەناوبانگەكانی جیهان بەڵام لە ڕاهێنەرایەتی كردنی یانەی ڤالانسیا شكستی هێنا كاتێك لە كۆی 28 یاری تەنها 10 یاری سەركەوتنی بەدەست هێنا و كارگێری یانەكە ناچار بوون كۆتایی بە بۆندەكە بهێنن

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.