کلیان مباپێ بابەتی گەرمی ئەم چەند رۆژەی رۆژنامەکانە و ئەمڕۆش بە رۆژێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئایندەی ئەم ئەستێرەیە دادەنرێت.
لە نوێترین ھەواڵدا فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و پسپۆری تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای کرد کە کلیان مباپێ بڕیاریی کۆتایی خۆی داوە و لە یانەکە دەمێنێتەوە و ناچێتە ریال مەدرید.
ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ھاندەرانی ریال مەدرید چاوەڕێی ھەواڵە خۆشەکە بوون، بەڵام تا ئێستا ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە مباپێ لە یانەکەی ناروات.
دوابەدوای ئەم ھەواڵە، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ماوەی گرێبەستە نوێکەی لەگەڵ پی ئێس جی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە ئەستێرەی کەڵەشێرەکان بۆ ماوەی سێ ساڵیتر لە ریزی سانجێرمان دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بریارە ئەمشەو پاریس سانجێرمان دوا یاریی خۆی لە خولی فرەنسی بەرامبەر بە مێتز ئەنجام بدات ورۆژنامەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە مباپێ دوای یارییەکە بەفەرمی مانەوەی رایدەگەیەنێت .