حوزه‌یران 28, 2022 1:06 PM

ئەو بابەتەی وای کردووە هەمووان بڵێن ” یـاع! “

نوسینی / بەرهەم جەلال

هیچ کاتێک، بەهیچ جۆرێک ئارەزووی ئەوەم نەبووە گرنگی بەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکان بدەم؛ چونکە دەمێکە گەشتومەتە ئەو بڕوایەی ئەوەی ئەگوزەرێ لەنێوان یانەو یاریزان و بریکارەکاندا لەوە بێزاوترە کاتی پێوە بکوژیت.

لەئێستادا گەرمترینو زۆرترین دەنگۆ دەربارەی گواستنەوەی (مباپێ)ـە بۆ یانەی (ڕیاڵ مەدرید)! هەر بەڕاستی ئەم گواستنەوەیە گەشتۆتە ئاستێک پێویستە پێی بوترێ (یاع) چونکە وێنای چیرۆکو زنجیرەو دراما بێزارکەرەکانی (تورکو هیندین) بەزۆر سیناریۆکە درێژ دەکەنەوە ئیدی گوێ بەوە نادەن بینەرو خوێنەر دووچاری بێتاقەتی یەت.

ئەوەی لەمڕۆدا ئەگوزەرێ پێی دەڵێن شۆڕشی سەرمایەداری واتا (پارە)قسەی کۆتایی دەکات، پارە بڕیار دەدات کێ چی بکات، کێ لە کوێ بێت!! دوو بازرگانی لێزانی وێنەی (خلێفی و پێرێز)حساباتی سەنت دەکەن چۆن بەئاسانی ڕێگە دەدەن ملیۆنان پارەو دراو بەسادەی بێتو بڕوات!!
دواین گۆڕانکاری سەبارەت بەنێوانی (مباپێ و ڕیاڵ مەدرید) بریتیە لەوەی؛ مباپێ بەدەستەوارەکەی پاریس ڕازییەوە لەبڕیاری چون بۆ ڕیاڵ پاشگەزبۆتەوە.

هیچ سەری خۆتان مەیەشێنن! هیچ بیری بۆ مەکەنەوە! هیچ مەخوێنەوە! هیچ سەرقاڵ مەبن پێوەی… هتد تا ئەو کاتەی درێسی ڕیاڵ دەبینرێ بەدەست (مباپێ)ــوە، یا واژۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی (مباپێ)دەبینین لەگەڵ پاریس سانجێرمان….!

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌