دوا بەدوای ھەواڵە یەک لەدوا یەکەکانی ئەگەری مانەوەی کلیان مباپێ لە ریزی پاریس سانجێرمان، رۆژنامەیەک ھەواڵێک لەبارەی جێگرەوەی مباپێ بڵاو دەکاتەوە.
شەوی رابردوو رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد، کە مباپێ پارەی ھەڵبژاردووە و،بە مووچەی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكەی لەگەل پاریس سانجێرمان نوێ دەكاتەوە و 200 ملیۆن یۆرۆش وەك پاداشت وەردەگرێت.
ھاوکات چەند رۆژنامەیەکیتر ئاماژەیان بەوەدا کە مباپێ یەکشەممە چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
سەرلەبەری ئەو ھەموو ھەواڵانە، کەمێک پێش ئێستا سانتی ئۆنا رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ ئاشکرای کرد کە یانەی ریال مەدرید دەستی بەجموڵکردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی مباپێ.
بەپێی رۆژنامەنووسەکە، مێرێنگێ ریال محرزی ئەستێرەی جەزائیری و یانەی مانچێستەر سیتی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی جێگەی مباپێ بگرێتەوە لەئەگەری مانەوەی لە پی ئێس جی.