حوزه‌یران 28, 2022 12:31 PM

نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی مباپێ

 

شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە، کە مباپێ رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 12 ـی نیوەڕۆ بڕیار لەچارەنووسی خۆی دەدات. هەرزوو پێگە ئیسپانی و فەڕەنسییەکان بەسەر دوو ئاراستەی جیاواز دابەش بوون و بەشێکیان دەڵێن پارە ئامانجەکەی پێکا و کێلیان لەپاریس دەمێنێتەوە و بەشێکی دیکەیان ئاماژه بەوە دەدەن، کە مباپێ ریال مەدریدی هەڵبژاردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیتاڵی و شارەزا لەگواستنەوەی یاریزانان، بڕوایەکی جیاوازتری هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، دەڵێت: یانەی ریاڵ مەدرید هیوای خواستبوو لە سەرەتای سێشەممەی رابردوودا گڵۆپی سەوز لە کیلیان مباپێ وەربگرێت، بەڵام کێلیان داوای کاتێکی زیاتری کرد بۆ بیرکردنەوە.

دەشڵێت: یانەی پاریس سانجێرمان لەماوەی 15 رۆژی رابردوودا پێداچوونەوەی بەئۆفەرەکانی کردووە و  گوشاری زیاتری خستۆتە سەر مباپێ.

دەنگۆ هەیە کە ئەمڕۆ هەینی، کێلیان مباپێ لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کۆبوەتەوە تا یارمەتی بدەن لەهەڵبژاردنی داهاتووی، رۆمانۆ ئەمە پشتراستدەکاتەوە و دەریدەخات، کە ئەمڕۆ کیلیان مباپێ گفتوگۆیەکی نوێی راستەوخۆی نێوەخۆیی لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی دەکات، تا ئێستاش “گڵۆپێکی سەوز”ـی نەبۆ ریاڵ مەدرید نەبۆپاریس سانجێرمان هەڵنەکردووە.

رۆمانۆ نایشارێتەوە: ئێستا کەس لە بنەماڵەی کێلیان ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بدات کە بڕیارەکە ڕۆژی یەکشەممە یان لەوانەیە پێشتر رابگەیێنرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌