حوزه‌یران 28, 2022 11:23 AIM:

دوو یانەی گەورەی ئەوروپا رکابەری بەدەستهێنانی دێمبێلی دەکەن

گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تەواو بووە و رۆژبەرۆژ بازاڕی بەدەستهێنانی گەرمتر دەبێت. دوو یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی دەستەبەرکردنی تواناکانی عوسمان دێمبێلی دەکەن.

عوسمان دێمبێلی، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تەواو بووە، لەئێستادا ئازادە لەوەی ماوەی مانەوەی لەهەرێمی کەتەلۆنیا درێژ بکاتەوە، یاخود وێستگەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

دێمبێلی، وەرزی 2017-2018 لەبەرانبەر 140 ملیۆن یۆرۆ، لەریزی برۆسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی روویکردە کامپ نۆ، بەڵام بەهۆی بەردەوامی پێکان و دابڕان بارسا، بەگوێرەی پێویست سوودی لەتوانای ئەو ئەستێرە  فەڕەنسییە وەرنەگرتووە.

پێگە هەواڵییەکان بەدوو شێوەی جیاواز ناوی دوو یانە ئاشکرا دەکەن، کە ئارەزووی دەستەبەر کردنی تواناکانی عوسمانیان هەیە، پێشووتر پاریس سانجێرمان بەچڕی لەسەر هێڵ بوو، بەڵام ئەمڕۆ ناوی دوو یانەی نوێ هاتونەتە بەرباس.

پێگەی ”بێڵد“ـی ئەڵمانی دووپاتیکردوەتەوە، کە جولیان نایگێلسمان ـی راهێنەری بایرن میونشن حەزی لەشێواز و ستایلی یاریی کردنی دیمبۆز ـە و داوای لەئیدارەی یانەی بایرن میونشن کردووە ئەو ئەستێرە 25 ساڵانەی بۆ بهێننە ئالیانز ئارێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، ئۆفەری بایرن میونشن بۆ دێمبێلی گرێبەستێکی 4 وەرزییە لەگەڵ مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن یۆرۆ.

لەلایەکی دیکەوە گرایم بێڵی، رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاماژە بەوە دەدات، کە یانەی چێڵسی هاتوەتە سەرهێڵ و شەڕی بەدەستهێنانی عوسمان دەکات بۆ ریزی شین پۆشەکانی لەندەن.

دێمبێلی، لەم وەرزە بەشداری 30 یاریی کردووە خاوەنی 2 گۆڵ و 13 ئاسیستە، تا ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا نەگەیشتوەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌