حوزه‌یران 28, 2022 1:03 PM

مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

پێگە هەواڵییەکانی ئاشکرای دەکەن، کە یانەی نیوکاسڵ یونایتد بەنیازە خۆزێ مۆرینهۆ بگەڕێنێتەوە نێو رکابەری پرێمەرلیگ و بیکاتە راهێنەری یانەکە.

نیوکاسڵ، دوای لەبەرگرتنەوەی لەلایەن سەرمایەدارە سعوودییەکان لەنیوەی دووهەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە بەسەرکردایەتی ئیدی هاو، بەڵام ئەمانە ئەو ئەنجامانە جێی خواستی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە نین و دەیەوێ بەهێنانی مۆرینهۆ یانەکەی بباتەوە نێو کێبڕکێی زلهێزەکانی پرێمەرلیگ.

مۆرینهۆ، تا 2024 گرێبەستێ لەگەڵ یانەی رۆما ماوە بەگوێرەی پڕۆژەیەک سەرکردایەتی گورگەکان دەکات، بەڵام پلانی نیوکاسڵ ئەوەیە بەمووچەی ساڵانەی نزیک لە 50 ملیۆن پاوەند، دڵی مۆرینهۆ بەدەست بهێنن.

پێگەی”ماڕکا“ـی ئیسپانی ئاماژەی بەو پلانەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە و دەڵێت” بەرپرسانی نیوکاسڵ سەرجەم داواکارییەکانی مۆرینهۆ جێبەجێ دەکەن، چەند یاریزانی بوێت بۆی دەگوازنەوه ریزی یانەکە.

ماڕکا، نایشارێتەوە کە تائێستا هیچ جوڵەیەک لەو باریەوە لەلایەن راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نییە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌