حوزه‌یران 28, 2022 12:58 PM

لاپۆڕتا حەوت یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو، لەسەر داوای چاڤی، خوان لاپۆڕتا بەنیازە بە7 یاریزانی نوێ پێکهاتەی بارسێلۆنا نوێبکاتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە 49.75 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ ـی وەرزی ئایندە مسۆگەرکردووە، ئەگەر یانەکە سەرکەوتایە بۆ یۆرۆپالیگ تەنها 7.85 ملیۆن یۆرۆی پێدەبڕا، واتە ئەو 49 ملیۆنەی یانەکە وەریدەگرێت کەلێنێک بۆ داواکارییەکانی چاڤی پڕدەکاتەوە.

 

خافی میگێل، رۆژنامەنووسی ئیسپانی ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات، کە لەپلانی یانە کەتەلۆنییەکەن بۆ مێرکاتۆی هاوینە، شەوی رابردووش دوای یاریی بەرامبەر خیتافی، چاڤی گوتی” وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان دەکەین هەر لەهاوینەوه خۆمان ئامادە دەکەین. ”

خافی میگێل دەڵێت،” هەریەک لە یاریزانان لیڤاندۆڤسکی لەبایرن میونشن، فرەنک کیسێ لەمیلان، مارکۆس ئالۆنسۆ، سیزار ئازپێلێکویتا و کریستێنسن لەچێڵسی، رافینها ئالکانتارا لە لیدز یونایتد.

‏ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت،” یاریزانی حەوتەم، یاریزانێکی دڵی بەرگری دەبێت جارێ ناوەکەی یەکلایی نەبوەتەوە، هەروەها تێچووی گواستنەوەی ئەم یاریزانانە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌