سەرۆکی یانەی بایرن میونشن رەتیکردەوە دەستبەرداری رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ببێت بەبیانۆی ئەوەی ھێشتا ماوەی گرێبەستەکەی وەرزێکیتری ماوە.
لە چەند رۆژی رابردوو لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشن بە فەرمی ئاشکرای کرد کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ ناکاتەوە و ئارەزووی ئەوە دەکات خولی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.
لەمبارەیەوە سەرۆکی یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سپۆرت وەن ئاشکرای کرد کە ئۆلیڤەر کان و حەمیدزیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش کردووە، بەڵام پێی رازی نەبووە.
هاینهر ئەوەشی خستەروو، ” لیڤاندۆڤسکی بەردەوام ئۆفەریان لە یانەکانی دیکە پێداوە وئەمەش شتێکی نوێ نییە، بهڵام ئەستێرەکەی پۆلەندا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مافی ئەوەی ھەیە نوێی نەکاتەوە و لە کۆتایی گرێبەستەکەی دەتوانێت بڕوات”.
لیڤاندۆڤسكی پۆڵهندی له هاوینی 2014 له یانهی بۆروسیس دۆرتمۆند پەیوەندی بە یانهی بایرن میونشنەوه کرد و لە ئێستاشدا بەپێی رۆژنامەکان یانەی بارسێلۆنا ھەوڵێکی جددی دەدات بۆ گواستنەوەی.