لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، لیڤاندۆفسکی پۆڵەندی داھاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ئاشکرا کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتس، لیڤاندۆفکسی رتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە نوێ بکاتەوە.
لیڤا ئاشکرایکرد،” ھێشتا ساڵێکیتریم لەگەڵ بایرن میونشن میونشن ماوە،بەڵام پێموایە تا ئێرە بەسە و پێویستە چارەسەرێک بۆ ھەردوو لا بدۆزرێتەوە”
لیڤا درێژەی بە قسەکانی دا و ئاشکرای کرد ” بە حەمیدیچی بریکارەکەم گوت ئەگەر گرێبەستێکم بۆ ھات پێویستە قسەی لەسەر بکەین، چونکە من بڕیاری خۆم داوە و لە یانەکە بەردەوام نابم”
ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ بایرن میونشن کۆتایی بە وەرزەی بۆندزلیگا ھێناو و خولەکەی بردەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دوای یارییەکە ناگلیسمانی راھێنەری بایرن میونشن رۆیشتنی لیڤا لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ یانەکە.