حوزه‌یران 28, 2022 12:59 PM

پێش یاریی ریال مەدرید، کڵۆپ 3 یاریزانی گرنگی لەدەستدا

لیڤەرپووڵ بەسەرکردایەتی یۆرگن کڵۆپ، بۆ جاری هەشتەمین و دوای 16 ساڵ دابڕان فا کەپ ـیان بردەوە، بەڵام گورزێکی کووشندە بەر راهێنەرە ئەڵمانییەکە کەووت.

دوای یەکسانبوونیان لەکاتی ئاسایی لیڤەرپووڵ بەلێدانی یەکلایکەرەوە لەخاڵی سزا 6-5لەچێڵسی بردەوە ودووهەمین نازناوی بەسەر پشتی بلووز بەرز کردەوە.

ئەوەی بووە هۆی نیگەرانی تیمەکە، 3 یاریزانی کاریگەری پێکهاتەی یۆرگن تووشی پێکان بوون لەکاتێکدا تیپەکە لەرکابەری چڕدایە لەپرێمەرلیگ و 14 رۆژی دیکەش لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

خولەکی 33ـی یاریی محەممەد سەڵاح، بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا، وابڵاوبوەوە کە سەڵاح کێشەی نییە و داوایکردووە بەردەوام بێت لەیاریی، بەڵام پزیشکانی یانەکە رێگەیان پێنەداوە و ویستویانە بۆ یاریی ریال مەدرید بیپارێزن، هاوکات کەناڵی بین سپۆڕتس ـیش دووپاتیکردەوە کەکڵۆپ لەپێناو پاراستنی سەڵاح گۆڕانکاری پێکردووە.

خولەکی 91 ـی یاریی گورزێکی دیکە بەر کڵۆپ کەوت ئەومجارەیان ڤێرجیل ڤاندایک یاریگەی جێهێشت، دوای یاریی ڤاندایک گوتی:” لەوەتەرەکانی ئەژنۆم هەستم بەئازار کرد، بەهیوام باشبم.”

سێیەم یاریزان ئەندرێ رۆبێرتسۆن ـە، ئەمیشیان لەخولەکی 111 چووە دەرەوە و تسیمیکاس هاتە جێگەی، سەرچاوەکانی نزیک لەسوورپۆشەکان ئاشکرایانکرد کە گۆڕانکاری ئەویشیان بەهۆی پێکان بووە.

تا ئێستا بەفەرمی دوورکەوتنەوەی هیچ لەو سێ یاریزانە دیار نییە، دوای پشکنینی پزیشکی رادەگەیێندرێت ئاخۆ بۆ یارییە گرنگەکانی داهاتووی رێدز دەگەڕێنەوە یاخود نا، ئەگەر ئەم سێ یاریزانە داببڕێن ئەوا لەپاڵ فابینهۆدا لیڤەرپووڵ لە 4 یاریزانی سەرەکی بێبەش دەبێت بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ.

نوێدەکرێتەوە…

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌