حوزه‌یران 28, 2022 12:13 PM

چاڤی یەکەم ئامانجی بارسێلۆنای لە مێرکاتۆی ھاوینە ئاشکرا کرد


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرای دەکەن کە یانەی بارسێلۆنا ئامانجی داھاتووی یانەکە لە مێرکاتۆی ھاوینە دیاریی کرد.

بەپێی پێگەی فووت مێرکاتۆ،چاڤی دوای یاریی نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی قسەی لەگەل کۆلیبالی کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

بەپێی پێگەکە، ناپۆلی بۆ فرۆشتنی کۆلیبالی سەنیگالی، داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بارساش رازییە بەوەی ئەو نرخە بدات.

لەلایەکی دیکەوە، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەوەیان خستەروو کە یانەی پاریس سانجێرمان ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ھەمان نرخ بە یاریزانی ناوبراو بدات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌