حوزه‌یران 28, 2022 1:06 PM

چاڤی 3 ئامانجی نایابی دیاریکردووە

لەچەند رۆژی رابردوو، پێگەیەکی کەتەلۆنی ناوی 10یاریزانی بڵاوکردووەتەوە کە چاڤی بەلیستێک خستویەتیە بەردەم بەرپرسانی یانەکە و لەپلانی راهێنەرە ئیسپانییەکە نین بۆ وەرزی نوێ.

لەهەواڵەکانی ئەمڕۆشیاندا، باسی هێنانی 3 هێرشبەری نایاب دەکەن.

پێشووتر ئەوە ئاشکرا بوو، کە هەریەک لە هێرشبەران مارتن برەیتوایت و لووک دی یۆنگ لەدەرەوەی پلانەکانی چاڤی ـن، هەروەها ئاماژە بەوەشدرا کە ئاداما تراورێش دەگەڕێندرێتەوە وۆڵڤەرهامتن، گومان لەمانەوەی عوسمان دێمبێلی دەکرێت، بۆیە چاڤی 3 هێرشبەری دیاریکردووە بۆ ئەوەی وەرزی ئایندە سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکە بکەن.

پێگەی ”مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ“ناوی ئەو هێرشبەرانەی خستوەتە روو و یەکێکیان نزیکە لەریزی یانەکە و ئەگەر زۆرە بەم زووانە رووبکاتە یانە کەتەلۆنییەکە.

لیڤاندۆڤسکی، دوێنێ سەرچاوەکان پشتراستیان کردەوە کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئامادەنییە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە و لەئێستادا گوتووێژ لەسەر داهاتووی لەبارسێلۆنا دەکات، ئەم هێرشبەرە پۆڵەندییە یەکەمین ئامانجی چاڤی ـە.

ئەلڤارۆ مۆراتا، یەکێکی دیکەیە لەئامانجەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە، مۆڕاتا بەخواستن یاریی بۆ یۆڤێنتۆس دەکات و ئاتلێتیکۆش نیازی فرۆشتنی هەیە، بارسێلۆنا لەژێر فرمانی چاڤی نزکترین کڕیارە.

سادیۆ مانێ، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و یەکێک لەبەربژێرەکانی ئەم وەرزەی باڵۆن دۆر، کەوتوەتەژێر رادارەکانی بارسێلۆنا، چاڤی دەیەوێ بوونی لویس دیاز و دیێگۆ جۆتا لەلیڤەرپووڵ کە مەترسین لەسەر پێگەی سەرەکی مانێ لای کڵۆپ، بقۆزێتەوە و شێرەکەی تیرانگا پەلکێشی ریزی بلوگرانا بکات، ئەمەیان گەرچی زەحمەتە روودانی، بەڵام لەئەگەری رەزامەندی یاریزانەکە و دابین کردنی تێچوویەکی شایستە لەلایەن لاپۆڕتا ئەوان مانێ دەبێتە سەرەدەری پڕۆژەکە نوێیەکەی چاڤی هێرناندێز.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌