حوزه‌یران 28, 2022 1:21 PM

پیکێ: گواردیۆلا بەهۆی مۆرینهۆوە بارسێلۆنای جێهێشت

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا لەدیبەێکی تایبەت لەگەڵ گاری نێڤڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، کۆمەڵێک زانیاری گرنگ دەخاتە روو، پێداگری لەسەر بەردەوامیدان بەیاریی کردن لەریزی بارسێلۆنا دەکاتەوە.

پیکێ بۆ نێڤل:” دوای بینی ئەزموونی تۆ، مەحاڵە ببمە راهێنەر.”

“مۆرینهۆ، شەڕی دەرەوەی یاریگەی دروست دەکرد، چونکە دەیزانی لەرووی هێزەوە لەخوارەوەی ئێمەیە، تەنانەت لەهەڵبژاردەی ئیسپانیاش مۆرینهۆ وای تێگەیاندبوون کە ئێمه رقمان لەوانە، بەشێوەیەک من لەژووری جل گۆڕین سڵاوم لەکاسیاس دەکرد، وەڵامی نەدەدامەوە.”

پیکێ،” پیپ گواردیۆلا بەهۆی مۆرینهۆ ـەوە بارسێلۆنای جێهێشت، چونکە مۆرینهۆ بەردەوام شەڕی لە راگەیاندنەکان شەڕی دەرەوەی یاریگەی دەکرد، پیپ ـیش لای باشتر باسی تۆپی پێ بکات، بۆیە ئۆقرەی نەما و رۆیشت.”

“کاتێک مۆرینهۆ بەئینتەر میلان، لێمانی بردەوە، لەریال مەدرید وایاندەزانی هەمان شت دووبارە دەکاتەوە، بەڵام لەیەکەم سەردانیدا 5-0 شکستمان پێ هێنا.”

“لەیارییە چارەنووسازەکان دژی ریال مەدرید، گواردیۆلا بەردەوام هەوڵی دەدا بەوشەی راست و دەروونی ئارام رێنماییمان بکات و وایدەکرد بوونی خۆمان لەنێو یاریگە بسەلمێنین.”
“لەگەڵ گواردیۆلا، گرنگیمان بەو بەرگریکار و هێرشبەرانە نەدەدا کە رووبەروویان دەبووینەوە، تەنها بیرمان لای یاریی جوان و ئەنجام بوو.”
گاری نێڤل،” چیت بیر دێتەوە کاتێ من راهێنەری ڤاڵێنسیا بووم و 7-0 بردتانەوە؟
پیکێ:” ئەها نیوەی کۆتایی جامی شا بوو، یارییەکی زۆر ئاسان بوو، پێشبینی ئەو ئەنجامەمان نەدەکرد، بەڵام ئێمە زۆر بەهێز بووین.”
“رۆیشتنی مێسی لەرۆیشتنی من نزیک بوو، کاتێک تەمەنم 17 ساڵان بوو زۆر قوورس بوو باوەڕ بەوە بکەم ئەم یانەیە جێبهێڵم کە خۆشم دەوێت، مێسی لەگەڵ تیپێکی گەورەیە و لەوێش نازناو دەباتەوه ئەوەی گرنگە یادگارییە جوانەکانی لەدڵمان دەمێننەوە.”
“ئەوانی پیلێ و ماڕادۆنایان دیوە دەڵێن باشترینن، بەڵام مێسی 15 وەرز بەیەک ئاست درێژەی دا بۆیە تاکە لەئاست و پێگەدا.”

“مێسی سەردەمی گواردیۆلا کلیلی سەرکەوتنی ئێمە بوو، ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.”

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌