حوزه‌یران 28, 2022 12:09 PM

بەهێزترین پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر ئاشکرا کران

لیۆ مێسی، دوا خەڵاتی تۆپی ئـاڵتوونی لەباوەش گرتووە، ئەم وەرزەش کێبڕکێیەکی توند لەنێو هێندێ رکابەر هەیە بۆ دەستەبەر کردنی ئەم خەڵاتە، پێگەیەکی جیهانیش ناوی بەهێزترین بەربژێرەکان ئاشکرا دەکات.

‏پێگەی”گۆڵ“ـی جیهانی ناوی 10 یاریزانی بڵاوکردوەتەوە پۆڵینی کردووە بەریزبەند و دەریدەخات لیستی براوەی خەڵاتەکە بۆ ساڵی 2022 بەم شێوەیە دەبێت.

لەنێو لیستەکەدا ناوی ژمارەیە یاریزانی دیار نییە ئەوانیش، لیۆ مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆن کەبەدرێژایی 12 ساڵ دەستیان بەسەر خەڵاتەکەدا گرتووە، بەشێوەیەک لیۆ 7 تۆپی بردوەتەوە و دۆنیش خاوەنی 5 تۆپە.

بەگوێرەی ”گۆڵ“ لیستی باشترینەکانی 2022 بەم شێوەیە دەبێت:-

1- كەريم بێنزيما”فەڕەنساـ ریال مەدرید” 🇫🇷
2- محەمەد سەلاح”میسڕ ـ لیڤەرپووڵ” 🇪🇬
3- ساديۆ مانێ”سەنیگال ـ لیڤەرپووڵ” 🇸🇳
4- لیڤاندۆڤسکی”پۆڵەندا ـ بایرن میونشن” 🇵🇱
5- كێليان مباپێ”فەڕەنسا ـ پاریس سانجێرمان 🇫🇷
6- ڤينيسيۆس جۆنيۆر “بڕازیل ـ ریال مەدرید”🇧🇷
7- مۆدریچ”کڕواتیا ـ ریال مەدرید” 🇭🇷
8- دی بروين”بەلجیکا ـ مانچێستەر سیتی” 🇧🇪
9- فۆدين “ئینگڵاند ـ مانچێستەر سیتی”🏴󠁧󠁢󠁥󠁮󠁧󠁿
10- ترێنت ئالێکسەندەر ئارنۆڵد”ئینگڵاند ـ لیڤەرپووڵ” 🏴󠁧󠁢󠁥󠁮󠁧󠁿

باڵۆن دۆر، ساڵانه لەلایەن پێگەی فرانس فوتبۆڵ ـی فەڕەنسییەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌