حوزه‌یران 28, 2022 11:59 AIM:

چاڤی داوای هێنانی 7 یاریزانی نوێی کردووە

پێگە هەواڵییەکانی کەتەلۆنیا، لەهەواڵی ئەمڕۆیاندا بەفراوانی پڕژاونەتە سەر داواکارییەکانی چاڤی بۆوەرزی ئایندەی رکابەرییەکان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو چاڤی بەنیازە 7 شوێنی پێکهاتەکەی نوێبکاتەوە و داوای هێنانی یاریزانی کردووە.

یانە کەتەلۆنییەکە 49.75 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ ـی وەرزی ئایندە مسۆگەرکردووە، ئەگەر یانەکە سەرکەوتایە بۆ یۆرۆپالیگ تەنها 7.85 ملیۆن یۆرۆی پێدەبڕا، واتە ئەو 49 ملیۆنەی یانەکە وەریدەگرێت کەلێنێک بۆ داواکارییەکانی چاڤی پڕدەکاتەوە.

خۆسێ ئەلڤارێز، رۆژنامەنووسی بڕواپێکراوی کەتەلۆنی ئاماژە بەوە دەدات،” چاڤی هێرناندێز، 7 یاریزانی نوێ بۆ تۆکمه کردنی پێکهاتەکەی دەهێنێت.”

ئەلڤارێز وردەکاری زیاتر دەخاتە روو،” چاڤی، 3 یاریزان بۆ هێڵی بەرگری دەهێنێت بەشێوەیەک ێاریزانێک بۆ دڵی بەرگری و دوو یاریزان بۆ باڵی راست و چەپ.”

خۆسێ درێژەی پێدەدات،” چاڤێ دوو ناوەڕاستکاریشی گەرەوە و دوو یاریزانیشی بۆ هێڵی پێشەوە دەوێت.”

ئەو رۆژنامەنووسە کەتەلۆنییە نایشارێتەوە،”کە راهێنەری بلوگرانا بۆ بەرگری چەپ مارکۆس ئاڵۆنسۆی لەچێڵسی دەستنیشانکردووە و ئامانجیەتی بێرناردۆ سێلڤا لەمان سیتی بڕفێنێت و هێڵی ناوەندی پێ بەهێزبکات، بەدەر لەوەش لیڤاندۆڤسکی بەهێزترین بەربژێرە بۆ سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی بارسا لەوەرزی ئاینده.”

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌