بارسێلۆنا ئامادە نیە بۆندی ئەم ئەستێرەیەی نوێ بکاتەوە

راکیتیچ لەگەڵ مۆدریچ

 

دوای ئەوەی ئەم وەرزە دووچاری رەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن هاندەرانەوە، لەگەڵ ئەوەش ڤالڤێردی بە بەردەوامی ئەو یاریزانەی لە پێکهاتەی سەرکەی داناوە، بۆ وەرزی داهاتوو بارسێلۆنا بۆندی راکیتیچ نوێ ناکاتەوە

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردەوە، بارسێلۆنا ئامادە نیە بۆندی یاریزان راکیتیچ نوێ بکاتەوە، دوای کۆتایی هاتنی بۆندەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە رێگا بەو یاریزانە دەدات یانەکە جێبێڵێت

سپۆرت باسی لەوەش کردووە، کە لە ئێستادا یانەکانی ئینتەر میلان و یۆڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان کێبرکێی بەدەست هێنانی ئەو یاریزانە دەکەن، بە تایبەت ئینتەر میلان بە هۆی ئەوەی پێی وایە قورسە بتوانێت مۆدریچ لە یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە

راکیتیچی کرواتی لە وەرزی 2014 لە سێڤییاوە رووی کردە یانەی بارسێلۆنا توانی چەندین ناساوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت، سێ لالیگا و چامپیۆنزلیگێک،  لە ئێستاشدا یاریزانی سەرەکی یانەکەیە لە سەرەجەم یارییەکان ڤالڤێردی پشتی پێ دەبەستێت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart