حوزه‌یران 28, 2022 11:14 AIM:

داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکلایی بوەوە

لەگەڵ هاتنی تین هاگ، گومان لەداهاتووی دۆن رۆناڵدۆ لە مان یونایتد دەکرێت، زۆربەی پێشهاتەکان بەو ئاراستەیەن کە رۆناڵدۆ ریزی شەیتانە سوورەکان جێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بڕواپێکراوی ئیتاڵی داهاتووی گۆڵکارە پۆرتوگالییەکە دەخاتەروو.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کردووە کە، دۆن ئارەزووی مانەوەی لەریزی سوور پۆشەکانی مانچێستەر هەیە، بەڵام مەرجێکی قورسی بۆ مانەوە هەیە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆمانۆ بێت، دۆن رۆناڵدۆ بەمەرجی زامن بوونی پێگەی سەرەکی خۆی لەپلانەکانی تین هاگ ئامادەیە لەریزی مان یونایتد بەردەوامی بدات.

لەچەند رۆژی رابردوو، پێگەکان بەفراوانی پرژانە سەر رۆیشتنی دۆن رۆناڵدۆ لەریزی مان یونایتد بەشێکیان ناوی ئەویان بەپاریس سانجێرمان بەستوەتەوە، بەشێکیشیان دەڵێن،” لەسەر داوای نایگێلسمان بایرن میونشن بۆ دەستەبەر کردنی تواناکانی دۆن کەوتونەتە جوڵە.

رۆناڵدۆ ـی 37 ساڵان یەک وەرز گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ماوە، لەم وەرزە بەشداری 38 یاریی کردووە، خاوەنی 24 گۆڵ و 3 ئاسیستە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌