وەرزێکی تاقەت پڕوکێن و بێ ئەنجام، گۆڕانکارییەکان بەشێوەی شنەبا بەنێو ماڵی بارسێلۆنادا گوزەریان دەکرد ژمارەیەک جوڵەی مێژوویی لە یانەکەدا روویدا، کە دیارترینیان رۆیشتنی لیۆ مێسی و گەڕانەوەی لاپۆڕتا و چاڤی بوو.
پێگەی”سپۆڕت“ـی کەتەلۆنی داهاتی ئەم وەرزەی یانە کەتەلۆنییەکە دەخاتەروو وێڕای ئەوەی یانەکە هیچ نازناوێکی نەبردوەتەوە.
”سپۆڕت“دەڵێت،” ئەگەر بارسێلۆنا پلەی دووهەمی ئەم وەرزەی لالیگا مسۆگەر بکات، ئەوا هەندێک شایستەی دارایی دەستەبەردەکات.
ئەو پێگە کەتەلۆنییە ئاشکرای کردووە کە، بلوگرانا 52 ملیۆن یۆرۆ وەک مافی پەخشیی تیڤی بەدەست دەهێنێت بۆ 5 ساڵی داهاتووش هەژمار دەکرێت.
راشیدەگەیێنێت،” 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ ـی وەرزی ئایندە دەخاتە بانکەکەی.
سپۆڕت، نایشارێتەوە کە، 8 ملیۆن یۆرۆی دیکە پاداشتی گەیشتن بە جامی سوپەری ئیسپانی دەبێت، واتە بەنزیکەیی کۆی گشتیی بارسا 130 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە خەزێنەی یانەکه.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن رەنگە ریال مەدرید 361 ملیۆن یۆرۆ سوودمەند بێت، جارێش چارەنووسی لەچامپیۆنزلیگ یەکلایی نەبوەتەوە و رەنگە ئەم بڕە بەرزتر ببێتەوە.