وێڕای ئەوەی لەم وەرزەدا لەکۆی 41 یاریی 41 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، بەڵام بەگوێری هەڵسەنگاندنی پێگەیەک، بێنزیما باشترینی ئەم وەرزە نییە.
بەپێی نوێترین ریکۆردەکانی ئەم وەرزەی پێگەی (هو سکۆرد)، کە تایبەتە بەئامار و ریکۆرد، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی سەرلیستی باشترینەکانی ئەم وەرزەی گرتووە و لیۆ مێسی بە رێژەی 7. 71 لە کۆی 10 خاڵ، بووە بە سێیەم باشترین یاریزانی وەرز.
ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” بە سەرسامییەوە ریزبەندییەکەی بڵاو کردووەتەوە، بەگوێرەی ئەوەی زۆرینەی شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی “لیۆ مێسی ” لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە.
لیستی باشترینەکان بەم شێوەیە
1. رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن) 7. 93
2. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) 7. 91
3. لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان) 7. 71
4. کەریم بێنزیما (ریال مەدرید) 7. 68
5. محەممەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 7. 68
6. جۆشوا کیمیچ (بایرن میونشن) 7. 63
7. کریستۆڤەر نکۆنکو (لایپزیگ) 7. 62
8. عوسمان دێمبێلی (بەرشلۆنە) 7. 60
9. نەیمار (پاریس سان جێرمان) 7. 59
10. ئێرلینگ هاڵاند (بروسیا دۆرتمۆند) 7. 56