زلاتان حەزدەكات كێ براوە بێت بۆ یارییەكەی ئەمشەو

 

یاریزانی یانەی مان یونایتد و پاریس سان جێرمانی ڕابردوو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ  ڕای خۆی دەربڕی لەسەر یارییەكەی ئەمشەوی نێوان مان یونایتد و پاریس سان جێرمان

زلاتان پێیوایە كە ئێستاش سەرەڕای پێكانی نێیمار و كاڤانی چانسی پاریس سان جێرمان زیاترە

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لۆ باریزیانی فەڕەنسی ئیبرا ڕایگەیاند:پاریس ڕووبەڕووی مانچیستەرێك دەبێتەوە كە بە ساتێكی نمونەییدا تێپەڕدەن لەگەڵ سولشایەری ڕاهێنەر بۆیە پێشبینی كردن كارێكی قورسە

لە كۆتایشدا وەك هەمیشە قسەیەكی كۆمیدی و سەیری كرد و وتی:

بۆ من گرنگ نیە مان یونایتد یان پاریس كامیان براوە 

دەبن چونكە  لە كۆتایدا هەر من براوەم!

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart