راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرای دەکەن کە ئێرلینگ هالاند بە مەرجی ریال مەدرید پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە دەکات.
بەپێی راگەیاندنەکانی بەریتانیا ، هالاند نزیکبو لەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە و بکات، بەڵام گرێبەستێکی مانچێستەر سیتی پاشگەزی کردۆتەوە.
ئەو سەرچاوانە ئەوەیان خستەروو کە هالاند لە رێککەوتنی لەگەڵ مانچێستەر سیتیدا مەرجی ئەوە دەبێت مان سیتی لە داهاتوودا رێگەی پێبدات بچێتە ریال مەدرید.
ئەمەو لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، کە ئەستێرەکەی نەرویژ لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی رێککەوتووە پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.