تا ئێستا چارەنووسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لیڤاندۆفسکی لەگەڵ بایرن میونشن دیار نییە و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش ئاشکرای دەکەن کە یانەکە لارییان نییە دەستبەرداری ببن.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئەوەی خستەروو، کە نێوانی بایرن میونشن و لیڤاندۆفسکی باش نییە و ئەگەر چی گرێبەستەکەی لە ھاوینی 2023 کۆتایی دێت، بەڵام یانەی باڤاری ئامادە نییە موچەی ساڵانەی بۆ زیاد بکات یاخود بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
رۆژنامەکە نەیشاردەوە کە بایرن لاریی نییە بە دەستبەرداربوون لە ئەستێرە پۆڵەندییەکە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە باس لەوە دەکرێت کە یانەی بارسێلۆنا بەنیازە لیڤا بگوازێتەوە ریزەکانی دوای بێھیوابوونی لە کڕینی ھالاند بەھۆی زۆری تێچووی گواستنەوەکەی.