وتەكانی نێوان ڕامۆس و مێسی ئاشكرا بوو

 

هەتا ئێستاش هەوادارانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا باسی كلاسیكۆی ڕابردوو دەكەن لە جامی شای ئیسپانیان كاتێك بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یارییەكە كۆتایی هات

بەرنامەی بەناوبانگی  شرینگیتۆ  قسەكانی نێوان مێسی و ڕامۆسی ئاشكرا كرد

هەروەها ڕۆژنامەی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی تەواوی وتەكانی بڵاوی كردەوە و دەڵێت:

لە كاتی یارییەكەدا ڕامۆس هەستی كردوە دۆخی مێسی باش نیە و بۆ دڵنیابونەوە ڕۆشتووە بۆ لای پرسیاری پێكانەكەی  لێكردوە،مێسیش پێی وتوە من باشم بەڵام  هەست بە ئازارێكی كەم دەكەم و نامەوێت داهاتووی خۆم و یانەكەم بخەمە مەترسیەوە

ڕامۆسیش ئامۆژگاری كردوە كە ئاگای لە خۆی بێت و ئارام بگرێت و لەسەر خۆبێت

بۆ وەبیرهێنانەوە ڕۆژی 27 ی ئەم مانگە یاری دووەمی جامی شا دەكرێت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دا و پاش سێ ڕۆژ كلاسیكۆی لالیگاش ئەنجام دەدرێت بەهەمان شێوە لە یاریگای ڕیاڵ مەدرید

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart