ئەستێرەی پێشووتری تۆپی پێی بڕازیل و یانەی بارسێلۆنا، رۆناڵدینهۆ لەنوێترین دەرکەوتنیدا باسی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت،” ساڵی 2003 ـم بیردێتەوه.”
ساڵی 2003 لوی فانخال ـی هۆڵەندی، سەرکردایەتی بلوگرانای دەکرێت ئەو ساڵە 103 ـەمین پاڵەونێیەتی بلوگرابوو لەرکابەری و 73 ـەمین وەشان بوو کە، لەسەر یەک بارسێلۆنا لە لالیگا یاریی بکات. دۆخی یانەکە شپرزەبوو و بارسا بە پلەی شەشەم ئەو وەرزەی تەواوکرد.
رۆناڵدینهۆی جادووگەر، لەدەرکەوتنە تازەکەیدا دێتە بەرباسی دۆخی ئێستای یانەکە و بەو ساڵە بەراوردی دەکات.
سەماکاراکەی سامبا گوتی،” وەرزی 2002-2003 ساڵێکی خراپبوو لەدۆخێکی خراپەوە گۆڕدرا و یانەکە گەڕایەوە سەر رێچکەی خۆی، ئێستا هەمان دۆخ لەبارسا دەگوزەرێ و دڵخۆشم چاڤی توانیویەتی ئەوە بکات.”
رۆناڵدینهۆ، هاوڕێ دڵسۆزەکەی لەیاد ناکات و دەڵێت،” مێسی، ژمارە یەکی جیهانە.”
گوتیشی،” پێدری، بەهرەمەندێکی تایبەتە بەهیوام ساڵانێکی درێژ لەریزی بارسا بەردەوام بێت.”
لەدوا گوتەکانیدا روونیکردەوە کە،” بارسێلۆنا، خاوەنی پێکهاتەیەکی زۆرباشە، تەنها پێویستە کردەیی هێرشبەری زیاتر هەیە.”