حوزه‌یران 28, 2022 1:20 PM

رۆناڵدۆ لەهەڵبژاردنی مانچێستەر یونایتد زەرەری کردووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

یوڤێنتۆسی جێهێشت و گەڕایەوە ئەو یانەیەی لێی درەوشایەوە، رۆناڵدۆ لای وابوو لەمانچێستەر یونایتد دەتوانێت ئیسپاتی بوونی خۆی بۆ جیهان دووپاتبکاتەوە، بەڵام دۆخی یانەکە یارمەتیدەری نەبوو.

هاوینی رابردوو دۆن رۆناڵدۆ، بۆماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانیوە ئەو ئامانجەی بپێکێت کە، بۆیان گەڕاوەتەوە ئۆڵدترافۆرد.

مانچێستەر یونایتد، بەدۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت وێڕای گۆڕینی راهێنەری یانەکەش، ئەمما هیچ گۆڕانکارییەک لەئاست و پێگەی یانەکە رووینەداوە. مان یونایتد، لەقۆناغی 16 ـی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کرد، لەسەرجەم رکابەرەییەکانی نێوەخۆی بەریتانیاش لەنازناوەکە بێبەش بووە، کە ئەمەیان هیچ بەدڵی دۆنی مادێرا نییە.

گۆڵکارە 37 ساڵانەکەی پۆرتوگێز، هاوینی رابردوو لەبەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لەیوڤێنتۆس ـەوە روویکردە ریزی سوورپۆشەکانی مانچێستەر، تا ئەم ساتە لە 32 یاریی بەداریردووە خاوەنی 18 گۆڵ و 3 ئاسیستە.

بەردەر لەوانەش رۆناڵدۆ،  شیرینی گرێبەستەکانی لەگەڵ مان یونایتد لەدەستداوە، بەگوێرەی کۆنتراکتی نێوانیان ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە گەیشتبایە بەفایناڵی چامپیۆنزلیگ 3مليۆن يۆرۆ دۆن پاداشت دەکرا، هەروەها رۆناڵدۆ، 1.5 ملیۆن یۆرۆی پێدەبڕا گەر مان یو نازناوی پرێمەرلیگ ـی دەستەبەرکردبا، بەڵام یانەکە لەپلەی شەشەمی ریزبەندە و قوورسە نازناوەکە بەدەست بهێنێت، تاکە پاداشت کە دەشێت کریس هیوای لەسەر هەڵچنێت، گۆڵکاری یانەکە کە پاداشتەکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌