حوزه‌یران 28, 2022 11:34 AIM:

خلێفی گۆڕانکاری گەورە لەپێکهاتەی یانەکە دەکات

ناسر ئالخلێفی

دوا بەدوای کرانە دەرەوەی یانەکە لەقۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ناسر ئالخلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، بیر لەوە دەکاتەوە لەمێرکاتۆی هاوینەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەپێکهاتەی یانەکە بکات.

پێگەی ”گڵۆبال سکۆر“ پێکهاتەی وەرزی ئایندەی یانه فەڕەنسییەکەی ئاشکراکردووە، ئەستێرەیەکی گرنگی ئێستای یانەکەی تێدا نییە.

تەلیڤزیۆنی TF1 ـی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی پی ئێس جی دەیانهەوێ لەنەیمار دەربازیان ببێت، بەڵام بەهۆی زۆری مووچەکەی گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هیچ یانەک ئامادە نییە نەیمار لەخۆبگرێت.

گڵۆبال سکۆر، پێکهاتەی وەرزی ئایندەی پاریس ـی بڵاوکردوەتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:-

گۆڵپارێز: دوناڕۆما، بەرگریکاران: حەکیمی، مارکینیۆس، کیمپیپی، مێندێز. ناوەڕاستکاران: پۆگبا، ڤێراتی، مێسی، دێمبێلی، نەیمار. هێرشبەر: دی بالا.

واتە پاریس سانجێرمان، کێلیان مباپێ ـی بەخۆڕایی لێ دەڕوات، لەبەرامبەردا هەرسێ یاریزان دێمبێلی، پۆگبا، دیبالا دەگوازێتەوە ریزەکانی، ئەگەریش زۆرە زیدان سەرکردایەتی ئەم تیمە بکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌